• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ ستافی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و په‌یمانگای‌ هانا كۆده‌بێته‌وه‌



به‌ڕێوه‌به‌ر گشتی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و په‌یمانگای‌ هانا بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆی‌ كێشه‌و گرفتی‌ كارمه‌ندان‌و خوێندكاره‌كانیان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 21ى 12ى 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ یاوه‌ری‌ ئاشتی‌ نوری‌، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و په‌یمانگای‌ هانا بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كرد‌و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان كۆبوویه‌وه‌.

له‌ هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر مافه‌ ڕه‌واكانی‌ مامۆستایان‌و توێژه‌ران‌و ڕاهێنه‌ران‌و كارمه‌ندان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌ڵێنی‌ دڵسۆزی‌ بۆ خۆیان‌و په‌یمانگاكانیان دووپاتكرده‌وه‌، له‌ وته‌كانیدا بۆ كارمه‌ندان، عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ وردی‌ باسی‌ له‌ ئه‌رك‌و مافه‌كانیان كرد‌و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان‌و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ داكۆكی‌ له‌ مافه‌كانیان ده‌كه‌ن‌و هه‌ر ئه‌ركێك له‌سه‌رشانیان بێت به‌ باشی‌ جێبه‌جێی‌ ده‌كه‌ن‌و به‌ وردی‌ به‌دواداچوون بۆ پێداویستی‌ په‌یمانگاكانیان‌و سودمه‌ندانیان له‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك به‌شێكی‌ كۆبوونه‌وه‌كان ته‌رخان بوون بۆ گفتوگۆی‌ كارمه‌ندان‌و گوێگرتنی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری كه‌مئه‌ندامان له‌ گرفته‌كانی‌ ڕۆژانه‌یان.



21/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.