" تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ لە پەیمانگاکانى وەزارەتى کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەچن و بۆ ئەومەبەستە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌یمانگای هیوای نابیستان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
پاش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە،10ـی 5ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، هیوا سەعید سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی هۆڵی تاقیكردنه‌وه كۆتاییه‌كانی په‌یمانگاکانی هیوای نابیستانی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و كارمه‌ندانی په‌یمانگاکان كرد، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیانی خواست.
په‌یمانگای هیوای نابیستان، قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ته به قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و تایبه‌ته‌بە نابیستان وتیایدا هاوشێوه‌ی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده به هه‌مان پڕۆگرامدا تێپه‌ڕ ده‌بن‌و له ئێسته‌دا هه‌لی خوێندنیان به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار له ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان بۆ ڕه‌خسێنراوه.
|