به به‌رهه‌می نوێ‌وە، په‌یمانگای هانا پێشانگای ساڵانه‌ی خۆی بۆ كار‌و به‌رهه‌می سودمه‌نده‌كانی ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 7ـی 5ـی 2026، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د.هڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك له میوان‌و به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌یمانگای هانا بۆ شیاندنی كه‌مئه‌ندامان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی پێشانگای ساڵانه‌ی خۆی كرده‌وه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد له وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و مامۆستا‌و ستافی په‌یمانگای هانا و پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له سودمه‌ندانی په‌یمانگا كرد بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه و خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كانیان، وە بەڵێنی پشتیوان و پاڵپشتی منداڵان‌و گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دەبن، له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بن له به‌هێزكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كاركردن بۆ ژیانێکی شایستەتر.
ئه‌م پێشانگایه له چوارچێوه‌ی پلان و به‌رنامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیە بۆ گرنگیدان به په‌ره‌پێدان به تواناكانی کەمئەندامان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌و كاتانه وه‌رگرن و بتوانن زیاتر پشت بەخۆیان ببەستن و باشتر بتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
لە پێشانگاکەدا کەمئەندامان بەرهەمو کارەکانیان نمایش کردوو و تواناکانیان خستەڕوو.
|