ژمارەیەک خاوەن پێدایستی تایبەت لە پێشانگایەکدا توانا‌و بەهرەکانیان دەردەخەن .
ژیلوان عادل:-"هاوڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌هره‌و توانای جیاوازیان هه‌یه بۆیه ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی بكرێن بۆ ده‌رخستنی تواناكانیان"
بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کرێکاران ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2ى 5ـى 2026، له باخچەی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان، بۆ پشتگیری خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان پێشانگایەکی تایبەت بە کاری دەستی و خواردن کرایەوە.
له‌و پێشانگایه‌دا كه ڕێكخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناک‌بیری ژنان - میدیای ڕێوان پێی هه‌ستابوون، ژمارەیەک هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت كاری هونه‌ریی و کاری دەستی خۆیان پێشكه‌ش كرد كه‌تیایاندا ده‌ستڕه‌نگینی‌و توانای هونه‌ری خۆیان پیشاندابوو.
له سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا بۆ پێشانگاكه ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی خاتوو هانا شوان بەرپرسی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناک‌بیری ژنان و خاتوو بەهار چاومار وەک ڕێکخراوی ئاماژە كرد، سه‌رسامی خۆی به‌كاره‌كانیان ده‌ربڕی‌و وتی :" ئه‌م پێشانگایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانای کەمئەندامانی تێدا ده‌ركه‌وتووه په‌یامێكیشه بۆ كۆمه‌ڵگه تا ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه جاروباری به هه‌ڵه ده‌كێشرێت بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ڕاستبكرێته‌وه‌و هه‌موو بزانین كه ئه‌گه‌ر خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌و حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كان پشتیوان بن ئه‌وه هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به شێكن له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان‌و پێشخستنی وڵات".
هەروەک وتیشی هاوڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی جیاوازیان هه‌یه بۆیه ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی بكرێن بۆ ده‌رخستنی تواناكانیان"
|