ڕێکخراوی ئاسودە بۆ بەرگری لە مافەکانی ئافرەت، وێڕای دەربڕینی ڕێز و خۆشەویستی، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی خاتوو (تریفە محمد مصطفی )، لێپرسراوی ماڵی داڵدەدان دەکات.
ئەم سوپاسنامەیە وەک پاداشتێکە بۆ ماندووبوون، لە دڵسۆزی و هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێزیان لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی ژیانی ئەو ئافرەتانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین لە کارە مرۆییەکانیدا.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە بەڕێزیان ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە باشترکردنی دۆخی نیشتەجێبووان و جێبەجێکردنی پلانەکانی پاراستن لە ماڵی داڵدەدان. سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی بە بێدەنگی خزمەت دەکەن.
بە ناوی بەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتییەوە، دەستخۆشی و سوپاسی بێپایانی خۆمان ئاڕاستەی ڕێکخراوی ئاسودە بۆ بەرگری لە مافەکانی ئافرەت دەکەین، بۆ ئەو سوپاسنامەیەی کە پێشکەشیان بە لێپرسراوی ماڵی داڵدەدان کردووە.
ئەم دەسپێشخەرییەی ڕێکخراوی ئاسودە، نیشانەی قەدرزانی و گرنگیدانیانە بەو ئەرکە قورس و مرۆییەی کە فەرمانبەرانی ئێمە لە ماڵەکانی داڵدەداندا ئەنجامی دەدەن. ئەم جۆرە پاڵپشتییە مەعنەوییانە دەبێتە هاندەرێکی گەورە بۆ ستافەکانمان تا بە وزەیەکی زیاترەوە بەردەوام بن لە خزمەتکردنی ئەو توێژانەی پێویستیان بە پاراستن و چاودێری هەیە.
ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، هەمیشە جەخت لە گرنگی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان کەرتی حکومی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەینەوە، چونکە ئامانجی هەموو لایەکمان پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە.
دووبارە دەستخۆشی بۆ ڕێکخراوی ئاسودە وهیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە کارە پیرۆزەکانیاندا
29ــی4ــی2026