لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم (خولی یەکەمی)ـی پۆلی نۆی بنەڕەتی، چالاکیەکانی تایبەت بەهەفتەی نابیستان لە پەیمانگای هیوا بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی نیسانی 2026،ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت بە یاوەری بەڕێزان ، لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، هیوا سەعید و خاتوو نازەنین علی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ، پەیمانگەی هیوای نابیستانی بە مەبەستی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم خولی یەکەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی و چالاکیەکانی تایبەت بەهەفتەی نابیستان بەسەرکردەوە .
بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی هەفتەی نابیستانی لە مامۆستایان و قوتابیان کردو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست و دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و کارمەندان کرد کە توانیویانە سەرکەوتوانە کارەکانیان ڕێکبخەن.
هەر لەو سەردانەدا، نمایشی بەرهەمی دەستی قوتابیانی نابیستی پەیمانگا و بەرهەمی دەست و چنینو وێنەو كاری شێوە كاری قوتابیان كرا و ژورێکی تایبەت بە ئەرشیفی ئەو ئامێرانەی کەهۆکاری فێرکردنی قوتابیان بووە لە ڕابردودا بەسەرکرایەوە .
هەفتەی نابیستان، هەفتەیەكی تایبەتە بە نابیستانو ساڵانە لە كوردستان و ژمارەیەك وڵاتانی دەوروبەر بەو بۆنەیەوە چالاكی جۆراو جۆر پێشكەش دەكەنو بۆنەو مەبەستەش چالاکی تایبەت بەڕێوە دەبەن.
|