بەرێوەبەری گشتی دایەنگەی شاری پزیشکانی ناحکومی بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ۲٨ـی ٤ی ٢٠٢٦، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی بەشی دایەنگەکان، دایه‌نگه‌ی (شاری پزیشکانی) ناحكومی به‌سه‌ركرده‌وه.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بریتبوو له چاودێری کاری دایەنگەکەو بەسەرکردنەوەی دۆخی ژیانی منداڵان، و دڵنیابوونه‌وه له باش جێ به‌جێكردنی سیستم‌و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان له پێناو ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی شایسته بۆ گه‌شه‌ی منداڵ.
|