بۆنەیەکی پڕ لە چالاکی بۆ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم لەسنوری قەزای دەربەندیخان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شه‌ممه، 25ـی 4ـی 2026، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و خاتوو ڕووناک بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان، بەختیار ڕەئوف بەرپرسی کۆمەڵەی ئۆتیزم ، لە قەزای دەربەندیخان، بۆنه‌یه‌كی پڕ له چالاكی بۆ ماڵانی توشبووی ئۆتیزم و خێزانەکانیان سازكرا.
هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان و کۆمەڵەی ئۆتیزم لقی سلێمانی، ڕێکخراوی هیوای هەژاران (سەنتەری ئۆتیزمی هیوا)چالاکیەکانیان ڕێکخستبوو، له‌و بۆنه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك گۆرانی‌و سرودو چالاكی جۆراوجۆر پێشكه‌شكران، هەروەها ئیوارەخوانێک بۆ ئامادەبووان سازکرا.
له وته‌یه‌كیدا، ژیلوان عادل:" پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ كاركردن له بواری ئۆتیزم‌و ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیان بۆ به‌شداربووان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیدا به‌رده‌وام بن له كاركردن به ئاراسته‌ی دۆخی ئه‌وان‌و منداڵه‌كانیان، هه‌روه‌ك به‌رده‌وامی هه‌وڵ‌و كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دووپاتكرده‌وه له خزمه‌تی منداڵانی ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان تا هه‌وڵ‌و كاره‌كان له خزمه‌ت منداڵانی ئۆتیزم چڕ بكرێته‌وه‌و تواناكان بۆ خزمه‌تكردنیان یه‌ك بخرێت".
وە سوپاسی رێکخراوی هیوای هەژارانی کرد کە لە ڕێگەی سەنتەری ئۆتیزمی خێرخوازی هیوا وە وەکو تاکە سەنتەر لە قەزاکەدا بەبێ بەرامبەر خزمەت بە منداڵانی ئۆتیزمی قەزاکەو دەوروبەری دەکەن .
|