هۆبەی خێزانی جێگرەوە خولێکی ئامادەکاری بۆ 7 خێزانی نوێ بەڕێوەبرد.
لەخولێکدا 7 خێزان ئامادەدەکرێن تا منداڵی بێسەرپەرشت لەچوارچێوەی خێزانی جێگرەوەدا لەخۆبگرن.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢۳ـی ٤ـی ٢٠۲٦، بە ئامادەبوونی خاتوو ژیار جەلال، بەرێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیو هێمن موحەممەد جێگری بەڕێوەبەر کۆتایی بە ڕاهێنانێکی سێ رۆژە هێنا کەهۆبەی خێزانی جێگرەوە تایبەت بە ناساندن و خستنە ڕووی پڕۆژەی خێزانی جێگرەوە بۆ حەوت خێزانی نوێ ی دانیشتوی شاری سلێمانی کردبوویەوە.
خاتوو ژیار جەلال لەوتەیەکدا سوپاسی ڕاهێنەر و کارمەندانی هۆبەی خێزانی جێگرەوەی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خێزانەکان خواست تا لەو پرۆژەیە بتوانن لانەو ئامێزی خێزان بکەنەوە بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت.
ئەم خولە بەشێکە لە پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو خێزانانەی کە لە داهاتودا دەشێت پەسەند بکرێن و ببنە خێزانی جێگرەوە، توانای خێزان و ئاستی بەرگە گرتنیان و توانای هەستانەوەیان لەکاتی ڕوبەڕوبونەوەیان بەرانبەر بە ئاریشە و گرفتەکان ئەزمون دەکرێت.
خولەکە لەلایەن بەڕێز محمد علی لێپرسراوی هۆبەی خێزانی جێگرەوە و ڕاهێنەرو توێژەری کۆمەڵایەتی لە هۆبەی خێزانی جێگرەوە پێشکەشکرا.
|