لەبەرامبەر خزمەت و دڵسۆزیان بە کەمئەندامان، ڕێکخراوی هیمۆفیلیا ڕێزلێنانی تایبەت دەبەخشێتە بەڕێوەبەری گشتی و دوو بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
ژیلوان عادل:- " ڕێزلێنانەکە بەرز دەنرخێنین و زیاتر هانمان دەدات دڵسۆزانەتر بەئەرکەکانمان هەستین".
ڕۆژی سێشه‌ممه، 21ـی 4ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەئامادەبوونی مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا و هێمن موحەممەد بەرپرسی ڕاگەیاندن، پێشوازیكرد له شاندێکی کۆمەڵەی هیمۆفیلیا بەسەرۆکایەتی بەڕێز زانیار عادل سەرۆکی کۆمەڵەو شاندێکی هاوڕێی.
مەبەستی سه‌ردانه‌كه گەیاندنی سوپاس و دەستخۆشی ڕێکخراوەکەبوو بههەریەک لە به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و بەرپرسی بەشی یاسا‌و بەرپرسی ڕاگەیاندن، بەرامبەر دڵسۆزیان و خزمەتکردنیان بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان بەتایبەت نەخۆشانی هیمۆفیلیا.
لەو دیدارەدا گفتوگۆی لەبارەی بارودۆخی توشبوانی هیمۆفیلیا کرا و بەڕێوەبەری گشتی پشتیوانی خۆی و بەڕێوەبەرایەتیەکەی بۆ داخوازیەکانیان دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند "پێویستە زیاتر بایەخ بەکێشە و خەمەکانی نەخۆشانی هیمۆفیلیا و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت، وە بۆ خزمەتکردنیان بەردەوام دەبین"
بەڕێوەبەری گشتی، سوپاسی تایبه‌تی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمەڵەی هیمۆفیلیا كرد، هه‌روه‌ك كار‌و چالاكییهكانیڕێکخراوەکەی به‌رزنرخاند.
|