بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی سەیوان دەکات و سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی دەکەن
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 21ـی 4ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، پێشوازیكرد له شاندێکی ڕێکخراوی سەیوان بۆ کەمئەندامان، پێکهاتبوون لەبەڕێزان خۆشناو ڕەئوف لێپرسراوی ڕێکخراو، ساکار عبدالرحمن جێگری لێپرسراو،کارزان عومەر بەرپرسی ڕاگەیاند، زانا فتاح بەرپرسی کارگێڕی و دارایی.
مەبەستی سه‌ردانه‌كه گەیاندنی سوپاس و دەستخۆشی ڕێکخراوەکەبوو به به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەرامبەر دڵسۆزی و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرامبەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان.
پاشان گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به گیروگرفتەکانی کەمئەندامان و چۆنییه‌تی باشترین كاركردن بۆ هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كخستنی تواناكان كرایەوە بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و باشتركردنی ژیان‌و گه‌شه‌پێدان به تواناكانیان.
له به‌رانبه‌ردا بەڕێوەبەری گشتی، سوپاسی تایبه‌تی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ڕێکخراوی سەیوان كرد، هه‌روه‌ك كار‌و چالاكییه‌كانی‌ڕێکخراوەکەی به‌رزنرخاند.
|