وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاسانکاری زیاتر بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خۆتەرخانکار دەکات و بڕگەیەک هەمواردەکاتەوە
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ماددەی (4) خاڵی چوارەمی لە ڕێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2026ـی مۆڵەتی خۆتەرخانکاری هەموار کردەووە.
مافپەروەر( هیوا ڕەحمان) ڕاوێژکاری یاسایی و بەرپرسی بەشی یاسا، لەبارەی ئه م هه مواره وه بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند:- " سوپاس تایبەتی خاتوو (کوێستان موحەممەد ) وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەین لە به رئه وه ی ڕه زامه ندی ده ربڕیوه له سه رئه م هه مواره له ڕێنمایەەکەدا، چونکه که سو کاری خاوەن پێداویستی تایبەت زیاتر دەتوانن سود لە ڕێنماییەکە وەربگرن وباوک ده توانێت مۆڵەتی فەرمی بۆ چاودێری کردنی منداڵه که ی وەربگرێت و ژمارەیەک گرفتی گەورەی چارەسەر کردووە.
بەڕێزیان سەبارەت بەهه مواره کە ڕوونی کردەوەئەگەردایک ژنی ماڵەوە بێت و منداڵی کەمئەندام یان خاوەن پێداویستی تایبەتی هەبێت، وەڕێژەو جۆری کم ئەندامیەکەی وەک ڕێنمایەکە بێت، باوک فەرمانبەر بێت و کەمئەندامەکە 12ساڵی تەواو کردبوو، ئەوا باوکەکە دەتوانێ بۆماوەی دوو ساڵ مۆڵەتی خۆتەرخانکار وەربگرێت
هەروەها بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەکرد پاش بڵاوبوونەوەی ئه م هه مواره لە ژمارە 343 لە بەرواری 14ـی 4ـی 2026 ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائعی کوردستان)، کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو هەر فەرمانبەرێک ڕێنماییەکە دەیگرێتەوە دەتوانێت سەردان بکات بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەی.
|