توێژەرێکى بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوەیەک لەبارەی نەوجەوانان لە دامەزراوە چاکسازیەکاندا چاپ و بڵاو دەکاتەوە
فەرەیدون عەزیز، توێژەری کۆمەڵایەتی لە بەشی پاراستنی منداڵی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، لەچوارچێوەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەردا، کتێبێکی لەژێر ناونیشانی (پێواژووی پاراستنی نەوجەوان لە دامەزراوە چاکسازییەکاندا) بڵاودەکاتەوە. کتێبەکە بەرهەمی توێژینەوەیەکی زانستییە لە بواری کۆمەڵناسی منداڵدا، وەک ماستەرنامەیەک پێشکەش بە بەشی کۆمەڵناسی لەکۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی کراوە، توێژینەوە زانستیەکە ئاستی پێواژووی پاراستنی نەوجەوانان دەخاتە ڕوو لەکاتی بەریەکەوتنیان لەگەڵ یاسادا تاچەند دەپارێزرێن و تایبەتمەندێتیی منداڵیان لەبەرچاو دەگیرێت.
نووسەر لە زۆر قۆناغدا تیشکی خستووەتە سەر ژیانی نەوجەوانان و منداڵان لە سەرەتای تۆمەتباربوونیان، بەسەر بردنی ماوەی سپاردنەکەیان و چاودێری پاشینە لە ناو دامەزراوە چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان دا، زۆر بەباشی توانیویەتی زۆرێک لەداتا و زانیارییەکان شیبکاتەوە بەپێی واقعی کۆمەڵگە و ئەو پڕۆسەیەی نەوجەوانانی پیادا تێدەپەڕێت دۆکیومێنتی بکات.
ئەوەی جێگەی باس و دەستخۆشیە لەسەر ڕەزامەندی خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی لەئەستۆگرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرەڕای دەستخۆشی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی نوسەر دەکات و هیوای بەدەستهێنانی پلەی بەرزتری بۆ دەخوازین.
ناوی کتێب: پێواژووی پاراستنی نەوجەوان لە دامەزراوە چاکسازییەکاند.
ناوی نووسەر: فەرەیدون عەزیز عەلی.
سەرپەرشتیار: پ.ی.د. پەروین أبوبکر محمد.
دیزاینی بەرگ و تێکست: دانا حەسەن
چاپخانەی: زانا- سلێمانی
نۆبەتی چاپ: چایی یەکەم، ساڵی ۲۰۲٦.
تیراژ: ١٥٠ دانە.