به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی نێرگزی خانمانی كورد ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، پێشوازی له سه‌رۆكی ڕێكخراوی نێرگزی خانمانی كورد كرد كه ڕێكخراوێكی كوردیی تایبه‌ت به ژنانه له وڵات ئه‌ڵمانیا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 18ی 12ی 2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی دیوان، پێشوازی له نیاز سه‌عید، سه‌رۆكی‌ڕێكخراوی نێرگزی خانمانی كورد كرد كه ڕێكخراوێی تایبه‌تمه‌نده به كار‌و چالاكی له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئافره‌تاندا.
له‌و دیداره‌دا باس له گرنگی په‌ره‌پێدانی توانای ئافره‌تانی كورد كرا له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها باس له چۆنییه‌ت هه‌ماهه‌نگی نێوان ڕێكخراوه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرا، له‌و باره‌یه‌وه بڕیاروایه له ئاینده‌دا هه‌ردوو لا كاربكه‌ن بۆ كاری پێه‌وه‌یی‌و سودوه‌رگرتن له تاوانی دامه‌زراوه‌كان بۆ خزمه‌تی ئافره‌تی كورد.
|