بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکانی ئاوت و ڕووناکی و سەنتەری ڕۆشنایی دڵ بەسەردەکاتەوە.
ژیلوان عادل:- "بەهۆی هێرشە درۆنیەکەی گەڕەکی بەختیاریەوە زەرەری گەورە بەر هەرسێ پەیمانگاکانی ئاوات و ڕووناکی و سەنتەری ڕۆشنایی کەوتووەو"
ڕۆژی سێشەممە، 7ـی نیسانی 2026، ژیلوان عادل شکور بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە هاوڕێیەتی لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، ئەندازیار بەختیار عەلی بەرپرسی ئەندازیاری، دیاری ئیقباڵ بەڕێوەبەری پەیمانگای ڕووناکی، پەیمانگاکانی ڕووناکی بۆنابینایان و ئاوات بۆ شیاندنی کەمئەندامان و سەنتەری ڕۆشنایی بەسەرکردەوە.
مەبەستی سەردانەکە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخ و زیانەکانی سەنتەرو پەیمانگاکان بوو، کە بەهۆی ئەوهێرشە درۆنییەی لەگەڕەکی بختیاری کرایە سەر خانویەک زیانیان بەرکەوتبوو.
بەڕێوەبەری گشتی بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند:-"بەهۆی نزیکی شوێنی جوگرافی دامەزراوەکانمان لەو خانوەی لەگەڕەکی بەختیاری هێرشی درۆنی کرایە سەر، پەیمانگاکانی ئاوات و ڕووناکی بۆنابینایان زیانی گەورەیان بەرکەوتووەو سەنتەری ڕۆشنایش زیانی کەمتر بەرکەوتووە و لەئێێستادا شیاو نیە بۆ قوتابیان و سودمەندان تا بەردەوامی بەخوێندن بدەن و پێویستە بەزووی هەوڵی نۆژەند کردنەوە یان دروستکردنەوەی بیناکان بدرێت"
سەبارەت بە زیانەکان بەڕێوەبەری گشتی ووتی" لە ئێستەدا بەشی ئەندازیاریمان ڕاسپاردووە خەمڵاندن بۆ زیانەکان بکات و لایەنی پەیوەندیدارو وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەفەرمی لە زیانەکان ئاگاداردەکەینەوەو خۆشبەختانە بەهۆی ئەوەی هێرشەکە لەکاتی دەوامی فەرمیدا نەبووە هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە"
|