دایەنگەی (جاف تاوەرس)ـی ناحکومی بەسەردەکاتەوەو بەدواداچوون بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌شه‌ی منداڵ ده‌كات
بەڕێوەبەری گشتی “ هەر دایەنگەیەک کەمتەرخەمبێت سزا دەدرێت
کاتژمێر1ـی پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 7ـی نیسانی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به هاوڕێیه‌تی خاتوو بەنان وەهاب، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان دایه‌نگه‌ی (جاف تاوەرس)ـی ناحکومی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوونی ته‌واوی بۆ كاره كارگێڕیی‌و یاساییه‌كانی دایه‌نگه كرد‌و ژوور‌و هۆڵهكانو به‌شه جیاجیاكانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ ژیانی منداڵه‌كان كرد.
له به‌دواداچوونه‌كانیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كان كرده‌وه، هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی ئاراسته‌ی دایهنگهكرد و هیوای خواست باشتر خۆیان بۆ خزمه‌تی منداڵانی دایه‌نگه یه‌كلا بكه‌نه‌وه و په‌ره به تواناكانیان بده‌ن به شێوه‌یه‌كی زانستی‌و جه‌ختی كرده‌وه کە به‌شی دایه‌نگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له بەدواداچوون بۆ گه‌شه‌پێدانی توانای دایه‌نگه حكومی و ناحكومییه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چڕكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌كانی سهرپهرشتیو به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی دایه‌نگه.
|