سلێمانی/ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ماڵی منداڵانی بێسەرپەرشت و پەیمانگای هیوای نابیستان بەسەردەکاتەوەو بەدواداچوونی بۆ پڕۆسەی خوێندنی سودمەندان و قوتابیان کرد.
"جەختی لەسەر بەردەوامی خوێندن لەناو پۆلەکاندا کردەوە و بەدواداچوونی بۆ دەوامی مامۆستاو کارمەندان کرد"
ئەمرۆ سێشەممە 7ـی نیسانی 2026، خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، هەریەک لە ماڵی منداڵانی کچان و پەیمانگای هیوای نابیستانی بەسەرکردەوە.
سەرەتا لەماڵی کچانی منوڕاڵانی بێسەرپەرشت، چاوی بە منداڵانی بێسەرپەرشت کەوت و لەژیان گیروگرفتەکانی ماڵەکەی پرسیەوەو بەدواداچوونی بۆ خوێندنی منداڵەکان کرد کە بە شێوەی سیستمی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەبەری ماڵەکەی ڕاسپارد بەبەرنامەیەکی تۆکمە پەرە بەتوانای منداڵەکان بدەن تابتوانن ئاستی زانیاری و خوێندن لەماڵەکە بەرەو پێش بەرن، هەروەک چەند پێشنیار و داواکاریەکی ماڵەکە پێشکەش بە خاتوو کوێستان کران. لە بەرامبەردا وەزیری کار پشتگیری خۆی بۆ داواکارییەکان دەربڕی.
پاشان لە پەیمانگای هیوای نابیستان پۆل و هۆڵەکانی خوێندنی بەسەرکردەوەو جەختی لەسەر بەردەوامی خوێندن لەناو پۆلەکاندا کردەوە و بەدواداچوونی بۆ دەوامی مامۆستاو کارمەندان کرد و ستافهكانی پەیمانگەکەی بینی و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان و ئاگاداریکردنەوەلەوەی پێویستە پەیمانگاکە لە هەفتەیەکدا 4 ڕۆژو لە ڕۆژێکدا شەش کاتژمێر دەوام بکەن، ئەوەش لە پێناو باشترکردنی توانای پەیمانگەکە.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرو کارمەندان بیروڕای خۆیان خستەڕوو، تیایدا سەرەڕای دەربڕینی ئامادەیی بۆ جێ بەجێکردنی فەرمانو ڕێنماییەکان، ئاماژەیان بە ژمارەیەک گیرو گرفت کرد کە ڕووبەڕووی پەیمانگاکە دەبێتەوە لەکاتی دەوامدا، کە زۆرینەیان وا بەستەن بە ئاسانکاری بۆ منداڵ و گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لەو بارەیەوە بەڕێز وەزیری کاو کاوباری کۆمەڵایەتی بەڵێنیدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە.
|