ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ ڕێز له كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دهنێتو سوپاسنامه‌ی تایبه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سوپاس‌و پێزانینی ڕێکخراوەکەیان، شاندێکی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد‌و سوپاسنامه‌ی ڕێکخراوەکەی گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.
ڕۆژی یەکشه‌ممه، 5ـی نیسانی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، پێشوازیكرد له شاندێکی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی نابینا له كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز م.عوسمان مصتەفا، سەرۆکی ڕێکخراو و ژمارەیەک لەئەندامان.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه پێشكه‌شكردنی سوپاس‌و پێ‌زانین و چەپکەگوڵی ڕێز‌و وەفا بوو به به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك كه هاوكارو پشتیوانی كۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوەکان وهاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتە.
له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به مێژووی پرشنگداری ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت و كار‌و چالاكییهكانیو چۆنییه‌تی‌و باشترین كاركردن بۆ هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا، له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌سه‌ر ههماههنگیو یه‌كخستنی تواناكان كرد بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبهتو باشتركردنی ژیان‌و گه‌شه‌پێدان به تواناكانیان.
له به‌رانبه‌ردا ژیلوان عادل، سوپاسی تایبه‌تی خۆی ئاراسته‌ی شاندەکە و سهرۆكو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ڕێکخراوەکە كرد، هه‌روه‌ك كار‌و چالاكییه‌كانی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵی به‌رزنرخاند وه‌ك یەکێک لە فراوانترین ڕێكخراوی بواری كاركردن بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.