بۆنەیەکی تایبەت بۆ سودمەندانی پەیمانگای هانا (بۆ شیاندنی کەمئەندامان) بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 5ـی 4ـی 2026، به‌بۆنەی هەفتەی هۆشیاری ئۆتیزم، کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان لقی سلێمانی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ سودمەندانی پەیمانگای هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان ڕێكخست کەتیایدا ژمارەیەک چالاکی و نانخواردنی نیوەڕۆ سودمەندانیان بەسەرکردەوە.
له به‌شێكی بۆنه‌كه‌دا به‌ڕێز ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چادێری کەمئەندامانی سلێمانی، هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، سابیر عبدالکریم بەرپرسی نووسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ، و بەختیار ڕەئوف سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزم و بەڕێوەبەری پەیمانگای هانا به‌شدارییان له خۆشییه‌كانی بۆنه‌كه‌دا كرد له‌گه‌ڵ سودمەندان.
|