لەبەرامبەر ئەوخزمەتانەی بە ماڵەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت کردویانە، سوپاسنامه‌ی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشكه‌ش بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان کرا.
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سوپاس‌و پێزانینی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 2ـی نیسانی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به هاوڕێیەتی مافناس هێمن موحەممەد جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی سەردانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان کرد‌و بەڕێز شێخ فاخیر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان پێشوازی لێکرد.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه پێشكه‌شكردنی سوپاس‌و پێزانینی بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بوو بۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك كه هاوكارو پشتیوانی ماڵەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به کارە خێرخوازیەکان و ئەو هاوکاریانەی پێشکەش بە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان دەکرێن و كاركردن بۆ هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا، له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كخستنی تواناكان كرد بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و دامەزارەوەکۆمەڵایەتیەکان و باشتركردنی ژیان‌و گه‌شه‌پێدان به تواناكانیان.
له باره‌ی ڕێزلێنانه‌كه‌شه‌وه، ژیلوان عادل وتی:"به بایه‌خه‌وه له کارەخێرخوازیەکانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ده‌ڕوانین، کە هاوکار بووە لە باشتركردنی كوالێتی كار بۆ خزمه‌تی منداڵانی بێسەرپەرشت و به‌ساڵاچووان و هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و له بواری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و له خۆگرتن‌و په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی تایبه‌ت" هه‌روه‌ك هیوای بەردەوامی بۆ خواست.
لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بەڵێنی پشتیوانی و هاوكاریكردنی زیاتریدا، هه‌روه‌ك خەڵاتەکەیان به شایسه‌و پڕ بایه‌خ زانی‌و به‌ڵێنیشیاندا له داهاتودا باشتر‌و زیاتر هاوکار بن.