بەڕێوەبەری گشتی مەراسیمی جەژنی لەگەڵ ماڵەکانی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچوان ئەنجامدا
ئەمڕۆ هەینی ، 20ـی 3ـی 2026،به ئاماده‌بوونی ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به‌رپرسی ژمارەیەک لە ماڵەکان، مه‌راسیمی جه‌ژنی ڕەمەزان له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه منداڵانی بێ سهرپهرشتو به‌ساڵاچووان له خۆده‌گرێت به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ جه‌ژنی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لەگەڵ بەساڵاچوان بەشداربوو لە نانخواردنی سەرلەبەیانی و بەسەربردنی جەژن لەگەڵ بەساڵاچوان و منداڵان و کوڕان و کچان لە ماڵەکان و له نانخواردنی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه مایەوە و له هه‌موو جموجوڵ‌و چالاكییه‌كاندا هاوڕێیه‌تی به‌ساڵاچووان و منداڵانی کرد، ژماره‌یه‌ك میدیا ڕووماڵی مه‌راسیمی جه‌ژنیان له ماڵەکان كرد.
|