هه‌ردوو ڕێكخراوی (خوشكانی ئیسلامی‌و خانزاد) پشتگیریی له كه‌مپینی صندوقی هاوكاری كۆمه‌لایه‌تی ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی له كه‌مپینی صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، هه‌ردوو ڕێكخراوی بواری ئافره‌تان‌و كاری كۆمه‌ڵایه‌تی (ڕێكخراوی خانزاد‌و ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان) سه‌ردانی به‌رێوبه‌رايةتی گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیان كرد‌و به بایه‌خه‌وه له كاری دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ڕوانی‌و ئاماده‌یی خۆیان بۆ پشتگیریی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌یتی سلێمانی پیشاندا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 20ی 12ی 2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی پێشوازی كرد له وه‌فدێكی لقی سلێمانی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی دڵسۆز عه‌زیز، به‌رپرسی لق‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لقی سلێمانی ڕێكخراوی خوشكان، له دیدارێكدا باس له گرنگی‌و بایه‌خی كاری دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرا، هه‌روه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر كاركردنی پێكه‌وه‌یی‌و هه‌ماهه‌نگی كرا له بواری ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كاندا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا لقی سلێمانی ڕێكخراوی خوشكان ئاماده‌یی پشتگیریكردنی كاره‌كانی كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیان ده‌ربڕی‌و هیوایان خواست هه‌موو چاكه‌كاران پشگیریی له كه‌مپینه‌كه بكه‌ن كه له پێناو باشتركردنی ژیانی منداڵان‌و به‌ساڵاچواندا ڕاگه‌یه‌نراوه.
هه‌روه‌ها له دیدارێكی پێشتریشدا، ڕێكخراوی خانزاد پشتیوانی خۆیان بۆ كه‌مپینه‌كه‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ربڕیبوو.
له به‌رانبه‌ردا عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی جه‌ختی له به‌رده‌وامی كار‌و خزمه‌ته‌كان كرده‌وه‌و ئه‌ركی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌تایبه‌ت (نه‌وجه‌وانان، به‌ساڵاچووان، ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو) به ئه‌ركێكی پیرۆز وه‌سفكردو به‌شداری كۆمه‌ڵگه‌و ڕێكخراو‌و دامه‌زراوه ناحكومییه‌كانی به پێویست زانی.