بەڕێوەبەری گشتی لە 8ـی مارسدا کارمەندانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو خەڵات دەکات و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی مارسی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی،بە هاوڕێیەتی خاتوو ئارەزوو غەفور و خاتوو نازەنین عەلی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی بەسەرکردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی لەسەردانەکەیدا بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەڕێکخراوەکانی بواری ژنان لەگەڵ بەڕێوەبەرو توێژەرو کارمەندانی ماڵەکە کۆبویەوەو دەستخۆشی لەخاتوو تریفە موحەمەد بەڕێوەبەروو کارمەندان کرد و ئەرک و ماندوبوونی بەرزنرخاندن و بەدواداچوونی بۆ گرفتەکانیان کرد.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی زۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوه‌کان و ستافه‌كانیان بۆ باشتر كردنی ئه‌دای ماڵی داڵده‌دان‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سودمه‌ندان.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانی کرد ولەلایەن عمید/ محەمەد عبدالرحیم بەڕێوەبەر و بەرپرسانەوە پێشوازی کران.
لەوسەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیەکە کرد بەهۆی وەرگرتنی ئەرکی نوێ و تابلۆی سودمەندانی ماڵی داڵدەدانی پێشکەش کردن وهیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.
لەدیدارێكدا باس له ئه‌رك‌و كاری ماڵی داڵده‌دان‌و هەماهەنگی زیاتر بۆ ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو كرا‌و، هەروەها، هه‌روه‌ك هێڵه گشتیه‌كانی ده‌رفه‌تی هاوكاری نێوان هەردولا جەختی لێکرایەوە، ئه‌مه بێجگه له ده‌ستخۆشی له‌سەرجەم کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە كه له ماوه‌ی ڕابردوو هاوكارو پاڵپشت بوون بۆ بواری پاراستنی ژنان.