بەڕێوەبەری گشتی ماڵی بەساڵاچوان بەسەردەکاتەوەو لەگەڵ بەساڵاچوان بەربانگی کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی 3ـی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، و هێمن موحەممەد جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ماڵی بەساڵاچوانی بەسەرکردەوەو لەگەڵ بەساڵاچوان بەربانگی کردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی خاتوو بەناز کەریمبەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچوان و ئەو خێرخوازە کرد کە میوانداری بەساڵاچوانی کردبوو بۆ خوانی بەربانگ و دواتر سودمەندانی ماڵەکەی بەسەرکردەوەو گوێی بۆ داواو گرفتەکانیان گرتوو دڵنیایی دا بۆ باشتر خزمەتکردنی سودمەندان و بەدەمەوە چون وهەماهەنگی زیاتر بۆ پەرەپێدانی ماڵەکەو جێبەجێکردنی داواکانیان.
|