بە وێنە: بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ کچان و منداڵانی بێسەرپەرشت بەربانگیان کردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ 20ـی 2ـی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، هاوڕێ لەگەڵ خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، میوانى سفرەو خوانى ماڵەکانى کچان و منداڵانی بێسەرپەرشت بوون لەو ئێوارە خوانەدا بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ کچان و منداڵاندا گوێی لەداواو گرفتەکانیان گرتو دەستخۆشی لە خاتوو مرواری حاتم کرد کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان ڕادەپەڕێنن.
هەمیشە ئاوەدان بن ئەم ماڵە نازدارانە و سفرەو خوانیان گەرم و گوڕ بێت، خواى گەورە ڕۆژو و عیبادەتى هەمووان قبوڵ بکات و خێرو خۆشى بڕژێنێت بەسەر گەلەکەماندا.
|