چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ڕێز له ژماره‌یه‌ك له كارمه‌نده‌كانی ده‌نێت
ڕۆژی سێشه‌ممه، 20ی 11ی 2016، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی مه‌راسیمێكی بۆ ڕێزلێنان له (7) كارمه‌ندی خۆ ڕێكخست.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی وته‌ی به‌خێرخاهاتنی پێشه‌ش كرد‌و ئامانجی مه‌راسیمه‌كه‌و پرۆسه‌ی ڕێزلێنانه‌كه خسته‌ڕوو، دواتر عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، وته‌یه‌كی پێشكه‌كردو سه‌ڕه‌ڕای پیرۆزبایی له كارمه‌نده ڕێزلێگیراوه‌كان، باسی له گرنگی پاراستنی هاوكێشه‌ی ئه‌رك‌و ماف كرده‌وه له نێوان حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كان‌و كارمه‌نداندا، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای مووچه‌و شایسته داراییه‌كان، ڕێزلێنان له كارمه‌ندو سوپاسكردن‌و پله پێدان‌و پاراستنی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی به مافێكی شه‌رعی‌و یاسایی زانی‌و هیوای خواست كارمه‌ندان له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیدا ئه‌م مافه‌یان به‌ده‌ستهێنابێت.
دواتر خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌سه‌ر حه‌وت كارمه‌نده‌كه‌دا دابه‌شكراو هه‌موو لایه‌ك هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن.
|