لە مەڕاسیمێکی شایستەدا 50نوسخەی قورئانی پیرۆز بە زمانی ئاماژە پێشکەش بە قوتابیان وخێزانی نابیستان کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی 2ـی 2026، بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، هیوا سەعید و خاتوو نازەنین عەلی و ئارەزوو غەفور سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، لە هۆڵی پەیمانگای هیوای نابیستان وێنەیەک لە قورئانی پیرۆز بەسەر قوتابیان و کەس وکاریان دابەشکرا.
لەو مەڕاسیمەدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێز م. عزالدین حامد مصطفی خاوەنی پڕۆژەی وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ زمانی ئاماژە کرد، کە سەرەڕای ئەرکی بەچاپ گەیاند و وەرگێڕانی، هەستاوە بە دابێنکردنی 50 نسخەی قورئانی پیرۆز بۆ قوتابیان خوێندکارانی پەیمانگای هیوای نابیستان.
|