وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی خەڵاتێکی تایبەت بە خزمەتکردن بەمنداڵان پێبەخشرا.
کاتژمێر 10ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی 1ـی 2026، خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی،خەڵاتی ڕێزلێنانی سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی پیرەمەگروونی پێبەخشرا. لەپای سەرلەنوێ کردنەوەی سەنتەرەکە بۆ خزمەتکردن بەمنداڵانی قەزای پیرەمەگروون.
لەو مەڕاسیمەدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سوپاسی فەرهاد عەبدوڵڵا بەرپرسی سەنتەرەکەو کارمەندانی کرد کە سەرەڕای قەیرانەکان بەچالاکیە جۆراوجۆرەکانیان خزمەتێکی گەورەیان بە منداڵانی قەزای پیرەمەگروون کردووەو لەساڵی 2025 دا و تیایدا 2352 منداڵی قەزاکە خولەکانی وەک کۆمپیوتەر و زمان و درومان و وێنەکێشان و وەرزشی جۆراو جۆر یان بینیوەو خزمەتگوزاری دەروونیان پێشکەشکراوە.
|