بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوەکانی بواری کەمئەندامی کۆدەبنەوە
"کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت".
ئەمڕۆ سێشهممه، 20ـی 1ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانیبەوەکالەت به ئامادهبوونی نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، مافپەروەر هیوا ڕەحمان، بەرپرسی یاسا، لەگەڵ ڕێکراوو کۆمەڵەکانی بواری خاوەن پێداویستی تایبەت کۆبویەوە.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە دۆزینەوەی میکانزمێک بۆ دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هاوهەڵوێستی دروستکردنی لیستێکی هاوبەش تا زۆرترین و شایستەترین لێی سودمەند بن، کۆبونەوەکە پاش ئەوە هات لەسەرداوای پارێزگای سلێمانی ،حکومەتی ناوەندی نەوت دابین بکات .
|