به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی له نووسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ دەکات.
"گرفتەکانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ‌و دۆسیه‌ی چه‌ند كه‌یسێك باسكران"
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 20ـی 1ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانیبەوەکالەت به ئاماده‌بوونی هیوا ڕەحمان، بەرپرسی یاسا پێشوازیكرد له شاندێكی نووسینگه‌ی سلێمانی مافی مرۆڤ كه پێكهاتبوو له بەڕێزان صابر عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌و هه‌ڵشۆ عه‌بدولفه‌تاح، به‌رپرسی ڕاگهیاندنو سارا قادر یاروه‌یس، به‌رپرسی هۆبه‌ی چاودێری‌و دۆكیومێنتی.
له گفتوگۆیه‌كدا چه‌ند كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆڤ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ك ڕاوێژی پێویست له‌باره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆڤ گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماده‌یی خۆی‌و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئاماده‌بووان ده‌ربڕی بۆ هه‌موو ههمانگیو كارئاسانییه‌ك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پاراستنی مافی مرۆڤ له سنوری پارێزگای سلێمانیدا.
|