9 قوتابی نابیست لە ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەر بەردەوامی بەخوێندن دەدەن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچوون بۆ گرفتەکانیان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە،ـ18ی کانوونی دووەمی2026، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە سەرپەرشتی بەڕێز، هیوا سەعید ،سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و هاوڕێیەتی بەڕێزان نازەنین عەلی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، م.جەمیل حەمەڕەشید جێگری بەڕێوەبەر پەیمانگای هیوای نابیستان، سەردانی ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەری سلێمانی یان کردو لەلایەن بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەکەوە پێشوازی کران.
لە سەردانەکەدا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەکە دۆخی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان گفتوگۆ کردوو، ئەوگرفتانەی دێنە بەردەم قوتابیانی نابیست و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان تاوتوێکران.
دواتر شاندەکە هۆڵ و بەشە جیاجیاکانیان بەسەرکردەوەو لە نزیکەوە چاویان بەو قوتابیانە کەوت کە نابیستن و لە ئامادەیەکە درێژە بە خوێندن دەدەن و لە داواو گرفتەکانیان کۆڵینەوە و هەروەک دەست خۆشیان لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی خوێندنگەکە کرد بۆ هەوڵەکانیان لەگەڵ قوتابیان و ماندوبونیان بەرز نرخاندن و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ دوپات کردنەوە.
قوتابیانی نابیست پاش دەرچونیان لە پۆلی 9ـی بنەڕەتی لە پەیمانگەی هیوای نابیستان ژمارەیەکیان دەچنە ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەر و لەوێ درێژە بەخوێندن دەدەن و لە ئێستادادا ژمارەی قوتابیانی نابیست لە ئامادەییەکە 9 قوتابین و وەرگێڕی زمانی ئاماژەیان بۆ دابین کراوە.
|