ڕێکخراوی توانابەخشی منداڵان ڕێز له كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌گرێت و سوپاسنامه‌ی تایبه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات
بەڕێوەبەری گشتی سەردانی ڕێکخراوی توانابەخشی منداڵان دەکات و 10کورسی کەمئەندامی پێشکەشی منداڵان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 11ـی 1ـی 2026، ژیلوان عادل شکور ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به هاوڕێیەتی مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسایی، سەردانی ڕێکخراوی توانابەخشی منداڵانی کردوو بەڕێزان سەردار خەلیل سەرۆکی ڕێکخراوو ژمارەیەک لە بەرپرسان پێشوازیان لێکردن.
سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی توانابەخشی منداڵان بوو، تیایدا ڕێزلێنانی تایبەت بەخشرایە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی بەشی یاسایی لەپای هەوڵەکانیان و ئاسانکاری و هاوکاریەکانیان بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەتایبەت تر منداڵانی شەلەل دەماخ.
بەڕێوەبەری گشتی لەسەردانەکەیدا 10 کورسی کەمئەندامی پێشکەش بە منداڵان کرد و هەروەک سوپاسی کردن و ڕێکخراوەکەی بەیەکێک لە ڕێکخراوە ماندوەکان باس کرد و سوپاسی کردن.
هه‌روه‌ك وتی :" ئه‌و کارانەی ئێوە ئه‌نجامتانداوه شایەنی ڕێزە و وە هەرکارێکمان ئەنجام دابێت هەوڵی بەردەوامی بەرپرسان و کارمەندانمانەو پێویسته هه‌موولا بیر له هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و كاری پێكه‌وه‌ی بكه‌ینه‌وه‌و هه‌ر كارێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام درابێت به‌رهه‌می كاركردنه به تیم‌و ده‌ستكه‌وته بۆ دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی و ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان".
|