لەناو بازاڕی شاری سلێمانی هەڵمەتێک بۆ بەهاناوەچوونی بێ لانە و بەخشراوەکان بەڕێوەچوو.
کاتژمێر 9ـی شەوی پێنجشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2026، ژیلوانعادل شکور بەڕێوەبەری گشتیچاودێری و گەشەپێدانیکۆمەڵایەتی لەپارێزگایسلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی هێمن موحەممەد جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، بۆ بەدواداچونی بارودۆخی بێلانە و بەخشراو منداڵانی ئیشکەر، سەردانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی دەکات.
هەڵمەتەکە لەیەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دا بەهۆی سەختی ساردو سەرمای شەوان و بارینی بەفر بوو کە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە شەقام و سوچ و کۆڵانەکانی ناو بازاڕ بەردەوام بوو.
سەردانەکە تا کاتژمێر 12ـی شەو بەردەوام بوو تیایدا سەرجەم کوچەو کۆڵان و پارکەکانی ناوبازاڕ و دەوروبەریان پشکنی و ژمارەیەک بەخشراو و پەکەوتە و منداڵ گواسترانەوە بۆ ماڵەکانی سەربە چاودێری کۆمەڵایەتی پاش پشکنینی پزیشکی، خزمەت گوزاری دەروونی جێگەی مانەوەیان بۆ دابین کرا.
|