وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ داڵدەدراوان گفتوگۆی کێشەکانیانی کردوو، پێکەوە لەئێوارە خوانێک کۆبونەوە.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2026، ئێوارەخوانێک بۆ داڵدەدراوان ڕێکخراو تیایدا بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لهبارهی دۆسیەو ڕێگاكانی چارهسهری كێشهكانیهوه، له نزیكهوه گوێی له داڵدهدراوان گرتو بهڵێنی بەدواداچوونی دا.
هەر لەو ئێوارەخوانەدا خاتوو کوێستان موحەممەد منداڵانی ناو ماڵەکەی بینی دیاری تایبەتی پێشکەش کردن.
لەو ئێوارەخوانەدا هەریەک لەبەڕێزان هەڵمەت هۆشیار و سەرخێڵ نەجمەدین ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و سۆران سەعید نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی،
بەڕێوبەری بەرێوبەرایەتی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و نوێنەری ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی بواری ژنان و چالاکەوانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون.
|