به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ماڵی منداڵانی کوڕان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و لە ژیانی منداڵانی پرسیەوە.
ئەمشەو کاتژمێر 7 ، پێنجشەممە، 25ـی 11ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ماڵی منداڵانی کوڕانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له سه‌ردانه‌كه‌یدا له ژیانی منداڵانی پرسییه‌وه.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له‌خاتوو تارا موحەممەد، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵەکەو کارمەندان كرد كه به خشته‌یه‌كی ڕێك‌و پێك دهوامو پابه‌ندییه‌كانیان ڕێكخستووه‌و ئه‌ركی خۆیان به‌رانبه‌ر منداڵان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
بەڕێوەبەری گشتی له‌گه‌ڵ منداڵانی ماڵه‌كه گفتوگۆی كرد‌و له كێشه‌و گرفته‌كانی كۆڵیهوهو هەروەک بەدواداچوونی بۆ دۆخی تەندروستی و جۆر‌و بڕی خۆراکی پێویستی منداڵاکانی کرد.
|