کارەکانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی و لیژنەی دیاری کردنی گرفتە دەروونیەکان بەرز دەنرخێنرێن.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 23ـی 12ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بەوەکالەت، به هاوڕێیەتی مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا‌و کامل غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی کرد و هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان د.سامان ئەنوەر بەڕێوەبەرو لیژنەی دیاری کردنی گرفتە دەرونیەکان پێشوازیان لێ‌کرا.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه پێشكه‌شكردنی سوپاس‌و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بوو به نەخۆشخانەی شەهید هێمن و لیژنەی دەستنیشانکردنی گرفتە دەروونیەکان وه‌ك هاوكارو پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتین لەخزمەتکردن بە توشبوانی نەخۆشی دەروونی.
له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی‌و باشترین كاركردن بۆ هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا، له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كخستنی تواناكان كرد بۆ خزمه‌تی ئەو هوڵاتیانەی توشی نەخۆشی دەرونی بوون باشتركردنی ژیان‌و چارەسەرکردنیان.
له به‌رانبه‌ردا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هێمن سوپاسی بەڕێوەبەری گشتیان کرد‌و وکارەکانیانی به‌رزنرخاند وه‌ك دامەزراوەی تایبەتمەند بە خزمەتکردن بە هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
بەڕێوەبەری گشتی پاش پێشکەشکردنی سوپاس وپێزانین وتی :" كه ئه‌ركی گه‌وره‌مان له ئه‌ستۆیه‌و پێویسته له داهاتوودا باشتر به كاره‌كانمان هه‌ستین‌و ئه‌و توێژه‌ی هه‌ردوولا كاری بۆ ده‌كه‌ین خه‌ڵكانێكن شایسته‌ی باشترین خزمه‌تن" هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه :" پێویسته هه‌موولا بیر له هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و كاری پێكه‌وه بكه‌ینه‌وه و هه‌ر كارێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدرابێت به‌رهه‌می كاركردنه به تیم‌و ده‌ستكه‌وته بۆ دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تەندروستی".
لیژنەی دیاری کردنی گرفتە دەروونیەکان پێکهاتوون،لەبەڕێزان:-
1- د. ڕێبوار غەریب پزیشکی پسپۆڕی دەروونی
2- د. جەعفەر عومەر پزیشکی پسپۆڕی دەروونی
3- د. جەمال مەعروف پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار
4- شاخەوان فاتیح مامۆستای پەروەردەی تایبەت
5- ئارام عەلی توێژەری دەروونی
|