بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان و پەیمانگای ئاوات بۆ پەروەردەی مێشک بەسەر دەکاتەوەو تواناکانیان بەرز دەنرخێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2025 ژیلوان عادل شکور ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بەهاوڕێیەتی هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، پەیمانگای ئاوات بۆ پەروەردەی مێشک و پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان بەسەرکردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لە پەیمانگای ئاوات گوێبیستی شێوازی كاركردنی پەیمانگاکان بوو له بواری ڕاهێنانی منداڵان ، هه‌روه‌ك له نزیكه‌وه تواناكانی بینی له خزمه‌تكردن‌و ڕاهێنانی منداڵاندا، هه‌روه‌ها لە پەیمانگایڕووناکی سه‌ردانی سه‌رجه‌م هۆڵو پۆله‌كانی كرد‌و بەدواداچوونی بۆتاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم کرد‌و ئاستی پێشكه‌وتنه‌كانی منداڵانی بینی، دواتر ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافهكانی هەردوو پەیمانگای ناوبراو كرد كه دڵسۆزانه كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌ردوو پەیمانگای نابینایان و ئاوات ، دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كهمئهنداماننو یه‌كه‌میان خوێندکارانی نابینا پڕۆگرامی خوێندنی ئاسایی تێدا دەخوێندرێت و دووه‌میان بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك‌و منداڵانی داون له خۆده‌گرێت.
|