"تاقیکردنەوەکانى وەرزی یەکەم لە پەیمانگاکانى وەزارەتى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوە دەچن"
ئەمڕۆ دووشەممەشه‌ممه، 15ـی 12ـی 2025، به‌ڕێز لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی بەهاوڕێیەتی هیوا سەعید سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی،پەیمانگەی ئاوات بۆ شیاندنی کەمئەندامان و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی وەرزی یەکەمی لە په‌یمانگاکانی هیوا و ڕووناکی، به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر چاودێری کەمئەندامان ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و كارمه‌ندانی په‌یمانگاکان كرد، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیانی خواست.
په‌یمانگای هیوا، قوتابخانه‌یەکی تایبه‌تە به قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و تایبه‌ته به منداڵان و گه‌نجانی نابیست تیایدا هاوشێوه‌ی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده به هه‌مان پڕۆگرامدا تێپه‌ڕ ده‌بن‌و له ئێسته‌دا هه‌لی خوێندنیان به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار له ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان بۆ ڕه‌خسێنراوه.
هاوشێوەى پەیمانگاى هیوا، پەیمانگاى ڕووناکى بۆ نابینایان، بە هەمان سیستمى پڕۆگرام و شێوازى پەروەردەو فێرکردنى قوتابخانە بنەڕەتییەکانى پەروەردە تێپەڕ دەبێت.
|