شاندێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاری چەمچەماڵ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌و له نزیكه‌وه سه‌ردانی قوربانیه‌كان ده‌كات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، شاندێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی شاری چەمچەماڵی به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ره‌ڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قائیمقامیه‌ت‌و دامه‌زراوه حكومییه‌كان، له نزیكه‌وه سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له قوربانیان‌و زیانلێكه‌وتووانی لافاوەکەی كردوو ژمارەیەک هاوكاری مادی و خۆراک و جل و بەرگی گەیاندە زیانلێکەوتوان.
شاندەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئه‌ندامییه‌تی هه‌ریه‌كه له م.کامل غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، بەرزان کەریم بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ دیوانی قائمقامیه‌تی چەمچەماڵ به‌سه‌ركرده‌وه‌و هاوخه‌می‌و هاوسۆزی‌و پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی چەمچەمچەماڵ ده‌ربڕی‌و له به‌رانبه‌ردا قائمقامی چەمچەماڵ سوپاسی سه‌ردانی شاندەکەی كرد‌و هیوای خواست به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك به‌زوویی بتوانن به‌شێك له ئازاره‌كانی خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوو قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
دواتر شاندەکە سه‌ردانی ماڵی ئارام بۆ بەخشراوان كرد‌و ده‌ستخۆشی له به‌رپرس‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی ماڵەکە كرد كه دڵسۆزانه خزمەت بە بەخشراوان دەکەن و لە کێشەو گرفتەکان و ژیانی سودمەندانی پرسیەوە.
پاشان شاندەکە لەناحیەی شۆڕش لە نزیکەوە کارەساتەکەی ناحیەکەی بینی و ژمارەیەک ماڵی بەسەرکردەوەو بڕێک هاوکاری گەیاندە زیانلێکەوتوان.
هەر لەوسەردانەدا شاندەکە بەشداری پرسەی یەکێک لەوهاوڵاتیانەی کرد کە خاوەنپێداویستی تایبەت بوو بەهۆی لافاوەکەوە گیانی سپاردبوو.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵی ڕاسپارد له چوارچێوه‌ی ئەرکەکانیاندا گرنگی زیاتر به ژیانی منداڵان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی بده‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی گرفتی دەروونی بوونه‌ته‌وه‌و هه‌تا ئێستا له ژێر كاریگه‌ری ڕووداوه‌كه‌دان، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه كه له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا، هاوکاری زیاتریان پێ ده‌گات.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 12ی 11ی 2025، له ئه‌نجامی باران بارینی بەخوڕو لافاو كه ژمارەیەک شار‌و شارۆچکەی گرته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان بوونه قوربانی، قەزای چەمچەماڵیش زۆرترین زیانی گیانی‌و ماددی به‌ركه‌وت.