وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ماڵی بەساڵاچوان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و له ژیانی سودمەندان ده‌پرسێته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، ماڵی بەساڵاچوانی سلێمانی لەشارەدێی سیتەک به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ژیانی سودمه‌ندان كرد‌و گوێی له كێشه‌و گرفته‌كانیان گرت.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هۆبەو یەکە جیاوازەکانی بەسەرکردەوەو له نزیكه‌وه ئاگاداری كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژانه‌ی ماڵه‌كه‌بوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێشكه‌ش به سودمه‌ندان‌و ستافه‌كان كرد‌و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزان خاتوو بەناز کەریم بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچووان و سه‌رجه‌م ستاف‌و كارمه‌ندان كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی شایسته ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن‌و كاری ڕۆژانه‌ی ماڵه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
|