ڕاهێنانێكی سێ ڕۆژه بۆ باشتركردنی توانای ژمارەیەک لە ستافه‌كانى دامەزراوەى کۆمەڵایەتى بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵان و خانه‌واده‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 9ـی 12ی 2025، به‌ئاماده‌بوونی ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌بەوەکالەت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆتایی به ڕاهێنانکی سێ ڕۆژه هێنا كه بۆ 24 توێژه‌رو كارمه‌ندی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به پاڵپشتی ڕێكخراوی یونسێف كرابوویه‌وه.
ڕاهێنانی پاڵبشتی دەروونی کۆمەڵایەتی (p.s.s)،له هۆڵی هوتێل تایتەنیک به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی بەڕێزان م/ کامل غەفور سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و پڕۆفیسۆر دکتۆرە عالیە فەرەج ڕاهێنه‌ری خولەکەی کرد و جه‌ختی كره‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی خول‌و ڕاهێنانه‌كان به‌تایبه‌ت ڕۆڵی ئه‌و ڕاهێنانه‌ی وادەکات کارەکان باشتر بکەن و مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان و خێزانەکان باشتر بەڕێوەبەرن و ئامانجی باشتریان هه‌یه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی منداڵدا.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی ڕاهێنانه‌كه‌دا دابه‌شكرا.
|