پەیمانگای هیوای نابیستان پێشوازی لە منداڵانی بەخچەی هەڵاڵەی حکومی دەکەن.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان شئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی 12ـی 2025،هونەرمەندی بواری کۆمیدیا عومەری کەریم ئاغا و بەڕێوەبەرو ژمارەیەک لە مامۆستاو منداڵانی باخچەی هەڵاڵەی حکومی سەردانی پەیمانگای هیوای نابیستانیان کردو بەڕێوەبەرو مامۆستایانی پەیمانگاکە پێشوازیان لێکردن.
سەردانەکە بۆ ئاشنابوونی منداڵانی باخچەکە بوو بە پەیمانگای هیوای نابیستان و چۆنیەتی خوێندنی وانەکان و ناساندنی زمانی ئاماژە، بۆ ئەومەبەستە منداڵان هۆڵەکانی خوێندن و بەشەکانیان پێناسێندرا.
ئەوەی جێگای باسە باخچەکە دیاری تایبەت و ژەمە خوارنیان پێشکەش بە خوێندکاران کرد و هەروەک بەڕێوەبەری پەیمانگاش سوپاس و دەستخۆشی لێکردن.
|