سلێمانی/ بەئامادەبوونی نوێنەری وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌دروشمی یەکدەگرین بۆ کۆتایهێنان بە توندوتیژی دیجیتاڵی، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان‌و نوێنه‌رانی حكومی‌و ڕێكخراوه‌یی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25ـی 11ـی 2025، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ژیلوان عادل شکور، نوێنەری وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی، خاتوو لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاری توندوتیژی دژی ژنان‌و نوێنه‌رانی ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان له سلێمانی‌و ڕێکخراوەکانی بواری ژنان، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ژماره‌یه‌ك وته خوێنرانه‌وه‌و چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش كران.
خاتوو ئارەزوو غەفور ووتەی گروپەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی پێشکەش کرد و وتی:" ئێمه له وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و سەرجەم ڕێکخراوەکانی بەشدار لە چالاکی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی، له ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تاندا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه حكومی‌و ناحكومییه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی كوردستانێكی خاڵی له توندوتیژی‌و پێشێلكاری ماف دژی ئافره‌تان، هه‌ربۆیه له ڕوانگه‌ی ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی یاسایی‌مان له ڕێگه‌ی بەڕێوەبەرایەتیەکانمان به‌شدارێكی كاراین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان‌و سنوردانان بۆ پێشێلكارییه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی ڕاست‌و دروست به‌رانبه‌ر ماف‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا"
دواتر لەچالاکیەکی تایبەتدا هەڵمەتێکی نەمام ناشتن لەپارکی هەواری شار بەڕێوەچوو تیایدا 16 دار وەک سومبلی 16 ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چێندران.
ماوه‌ی ٨ساڵە دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و ڕێكخراوه نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌نێو پاركی هه‌واری شار‌و له باخچه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن‌و تیایدا به‌رنامه‌كانی بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نن .
|