بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بەدەم ئافرەتێکی بەساڵاچوو دەچێت و ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
ژیار جەلال :-"چاوەڕێی ڕەزامەندی بەساڵاچوەکەین وهەرچی پێویست بێت بۆی دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ وەرگرتنو خزمەتکردنی لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی"
لهبارهی بڵاوبوونهوهی وێنهی هاووڵاتیهكی بەساڵاچوو له شاری سلێمانی، هاووڵاتیانو دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداردەکەینەوە، کە دوابەدوای بڵاوبونەوەی چاوپێکەوتنەکەی، خاتوو ژیار جلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و تیمی هاوکاری بەدواداچونیان بۆکردو دەست بەجێ سەردانیان کرد.
لەوبارەوە بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی پاش ئەوەی سەردانیکرد لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتیە بەساڵاچوەکە کرد بۆ گواستنەوەی بۆ ماڵی بەساڵاچوان و خزمەتکردنی بەڵام ڕازینەبووە و سەڕای ئەوەی داوای لێکراوە ماڵەکە بەکاتی چۆڵ بکات تا وەکو بۆی نۆژەن بکرێتەوەو پێداویستیەکانی بۆ دابین بکرێت چونکە لەئێستادا شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیەکە وەک پێویست بۆ ژیان گونجاو نیە، لەئێستادا چاوەڕێی ڕەزامەندی بەساڵاچووەکەن تا بزانن چی پێویستە بۆی جێ بەجێ بکرێت.
ماڵی بەساڵاچوان دامەزراوەیەکی ئارەزوومەندانەیەو ناتوانێت هاووڵاتی ناچار بکات ماڵی بەساڵاچووان هەڵبژێرێت بۆ ژیانکردن، لە بنەماشدا ئێمە کاردەکەین بۆ مانەوەی هاووڵاتی لە چوارچێوەی خێزاندا، بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژانی داهاتووشدا هەوڵی تر دەدەینەوە بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیە لە شوێنێکی شایستە بژیو مافەکانی پارێزراوبن
هەروەها بە پێویستی دەزانین هاووڵاتیانو دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداربکەین بەرلەوەی وێنەی ئەو هاووڵاتیانە بگرنو بڵاویان بکەنەوە، کە ئەمە کێشەی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، سەرەتا پەیوەندی بە دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی بکەن، ئێمە بە پێی ئەرکە یاساییەکانمان کاریان بۆ دەکەین، تا لەلایەک بە بڵاوکردنەوەی وێنەیان ناوبانگیان نەزڕێت و لەلایەکی تریشەوە نەبێتە کێشەی تری خێزانی
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی.
24ـی 11ـی 2025