خۆشمان ئه‌وێیت ئاڵاكه‌مان
خۆشمان ئه‌وێیت ئاڵاكه‌مان
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه، به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له پارێزگای سلێمانی، په‌یمانی دڵسۆزی‌و خه‌مخۆری بۆ هاووڵاتیان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی ڕوحی خۆیان به‌خشی تا كوردستان ئازاد‌و پارێزراو بێت‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی له سایه‌ی ئاڵاكه‌یاندا سه‌ربه‌ست بژین، ده‌ستی دوعاشمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره پله‌ی شه‌هیدان له به‌هه‌شته‌كه‌ی خۆیدا به‌رزبكاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا سڵاو ده‌نێرین بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كه هه‌میشه چاوێكی كراوه‌و بازوویه‌كی به‌هێزن له پاراستنی گه‌ل‌و خاكه‌كه‌یدا، سڵاو‌و ڕێزیشمان بۆ كه‌س‌و كاری شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه.
هه‌ر له ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه هاوكاری چاكه‌كارو دڵسۆزانی وڵات بێت له تێپه‌ڕاندنی كێشه جۆراوجۆره‌كان‌و گه‌یاندنی كوردستان‌و گه‌لی كورد به ئارامی‌و خۆشبه‌ختی.
پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای كوردستان له ته‌واوی هاووڵاتیان
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
17ی 12ی 2016
|