بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی یەکەمین مەڕاسیمی دەرچوانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە، 20ـی 11ـی 2025، بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لە بەرپارسانی حکومی مەڕاسیمی کۆتایی بۆ یەکەمین دەرچوانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت بەڕێوەچوو.
مەڕاسیمەکە لەهۆڵی گراند ملینیۆم بەڕێوەچوو بە بەشداری سەدان دەرچووی پسپۆڕیی و بەشە جیاوازەکانی پەیمانگاکەو خانەوادەکانیان و پێکەوە ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا و بڕوانامە بەخشرایە دەرچوانی.
نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەناوی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندکاران کرد بەبۆنەی تەواوکردنی دواقۆناغی خوێندنی پەیمانگەو و دەستپێکی قۆناغی ژیانی پیشەیی ،هیوای ئایندەیەکی رۆشنی بۆخواستن و سەرکەوتنی هەمیشەیی لە هەموو بوارەکانی ژیانیان.
|