فەرماندەیی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق هاوکاریەکانی دەبەخشێتە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی و قەڵغانی وڵاتیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی 11ـی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی،بەئامادەبوونی بەڕێزان ئاوات موحەممەد قائیمقامی سلێمانی، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، سۆران سەعید بەرپرسی پاراستنی خێزان، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی پێشوازیان کرد لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان عقید ستیفانۆ پیزۆتی فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئیتالی و تیمی هاوکاری سەربازی مەدەنی ئیتالی لە چوارچێوەی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ماتیوو لۆکاتێلی.
لەچوارچێوەی سەردانەکەدا و لەمەراسیمێکی تایبەتدا فەرماندەیی هێزەکانی ئیتالیا ژمارەیەک پێداویستی و هاوکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کرد.
لەو مەراسیمەدا قائمقامی سلێمانی لەوتەیەکدا سوپاسی گەلی ئیتالیای کرد لەبەشداری کردنیان لەپاراستنی ئاسایشی کوردستان و هەر هاوکاریەک کە پێشکەشی دەکەن کە لەپاڵ ئەرکە سەربازیەکانیان دەتوانن هاوکاری دامەزراوە کۆەمەڵایەتیەکان و گەلی کورد بکەن.
پاشان خاتوو ژیار جەلال وتەیەکی پێشکەش کردو دۆخی ماڵەکان و منداڵان و بەساڵاچوان و ئافرەتانی هەڕەشەلێکراوی خستەڕوو وە سوپاسی کردن و هاوکاریەکانی بەرز نرخاند.
هەر لەو مەڕاسیمەدا فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا قەڵخانی شکۆیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی کرد.
|