"به‌هۆی پاڵپشتی بەردەوامیان، سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی پیرەمەگروون سوپاس و ڕ‌ێزلێنانى خۆیان پێشکەش بە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌كات
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـی 11ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان خاتوو نوخشه ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی دیوان‌و کامل غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پێشوازیكرد له شاندێكی سەنتەری پاراستن وچالاکی منداڵانی پیرەمەگرون كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان فەرهاد عەبدوڵڵا بەرپرسی سەنتەرەکەو ژمارەیەک لە کارمەندان.
لە چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی میوان، خه‌ڵاتی سوپاس‌و ڕێزلێنانی خۆیان پێشكه‌ش به به‌ڕێز ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كرد له پای پاڵپشتیەکانی كاری و ئاسانكارییان بۆ كاره‌كانی سەنتەرەکە، له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی شاندی میوانی كرد له به‌رانبه‌ر ههڵوێستیانداو جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كردوویه‌تی به ئه‌ركی خۆی زانیوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاسانکاری و پشتیوانیانەی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و خزمه‌تی زیاتری منداڵان، هه‌روه‌ك خه‌ڵاته‌كه‌شی به خه‌ڵات بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو بهرپرسو كارمه‌ندان سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زانی.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی زیاتر و پەرەپێدانی سەنتەرەکە له چوارچێوه‌ی كار‌و ئامانجه‌کانیدا، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن و به‌تایبه‌ت له بواری ڕاهێنان بەمنداڵان.
|