• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانى: ژمارەیەک شاعیر و نوسەر نامیلکەیەکی شیعر و چیرۆکی تایبەت بە منداڵان چاپ و بڵاو دەکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 8ـی‌ 11ـی‌ 2025، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، لەتیف شێخ عەزیز نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمان، نەژاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ژمارەیەک لە بەرپرسان‌و نووسەران‌و ڕۆژنامەنووسان‌و ڕۆشنبیران، لە هۆڵی بۆنەکانی سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی، بۆنەیەکی‌ تایبەت بە ناساندن‌و بڵاوکردنەوەی‌ نامیلکەی شیعری (ئاوازی شادی) بڵاوکرایەوە.

لەسەرەتای مەڕاسیمەکەدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وتەیەکی پێشکەش کرد وسەرەڕای دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو نوسەرو کەسایەتیانەی لەپشت بەرهەمهێنانی نامیلکەکەوە بوون، باسی لەو خزمەتانە کرد کە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە پەیمانگاکان و سەنتەرەکان و سودمەندانیان کردویانە و هەروەک ماندوبونی ڕاهێنەران و مامۆستایانی بەرز نرخاند و وتی" مامۆستایانی پەیمانگاکانی بواری خاوەن پێداویستی تایبەت و ڕاهێنەرانی سەنتەرەکانی ئۆتیزمی حکومی زیاتر ماندو دەبن لە مامۆستایانی قوتابخانە ئاساییەکان بەهۆی ئەوەی مامەڵە لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن "

نامیلکەکە لەلایەن ژمارەیەک لە نوسەرانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان و شاعیران بەرهەمهێنراوەو جیا لەوەی سەنتەرو پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سودی لێدەبینن منداڵانی ئاسایش سودمەند دەبن لە خوێندنەوەی بابەتەکان.

لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا نامیلکە بەسەر ئامادەبوان دابەش کراو ڕێزلێنانی تایبەتی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی بەخشرایە سەرجەم ئەو ناوەند و نوسەرو کەسایەتیانەی مادوبوون بە بەرهەمهێنانی نامیلکەکەوە.

ناوی‌ کتێب: ئاوازی شادی.
پیاچوونەوەی‌: نەوزاد مصتەفا و ئارەزوو عبدالخالق.
دیزاین: یاسین ژاژڵەیی
تابلۆکان: قوتابیانیمەولاناخالیدی بنەڕەتی وپەیمانگاکانی(ئاوات، هیوا، ڕووناکی، سەنتەری ئۆتیزم).
چاپ: چاپخانەی‌ کارۆ.
نۆبەتی‌ چاپ: چایی‌ یەکەم، ساڵی‌ 2025.
تیراژ: 1000 دانە.

ناوی نوسەران:-

ئارەزوو عەبدولخالق حەسەن
تارا ئەمین ئەحمەد
ئەمین احمد علی (ئەمین  سەپان)
پەیام  ابراهیم عبدلرحمن
ڕزگار عوسمان محمد مامی
دڵسۆز تۆفیق یونس
نەوزاد  مستەفا قادر
ئەنوەر كریم احمد
گوڵزار فەرەج محمد
عوسمان  بەرزنجی
ئامانج   شارباژێڕی
ڕزگار خدر مستەفا
عەبدولرەحمان  تاوەگۆزی
دێرین جەمال محمد
بورهان  محمد شەریف
كۆچ كردو عەبدولی حمە  باقی
زارا  ئەحمەد عەزیز
یاسین عبدللە ساڵح
محمد ابوبكر ساڵح
محمد حاجی ڕەشید
سیروان حمە ڕەشید
محسن حەسەن وەیس
بەرزان حسین هەمزە
ئازاد پێنجوێنی
ئەندریا پێشڕەو عەلی
عەلی حمە ڕشید بەرزنجی
هەژار چۆخماخی
مونیرە عوسمان
چالاک جەمیل عارف
پەیمانگاكانی ئاوات و ڕوناكی وهیواو ئۆتیزم


08/11/2025
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.