بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) بەرز دەنرخێنێت
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 4ـی 10ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌ت له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی هیوا سەعید سەرپەربتیاری پەروەردەیی سەردانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ(IOM)ی کرد و هەریەک لە به‌ڕێزان ئاسۆ مو‌سا ، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ IOM ،پەیکار ئازاد، ڕێکخەری پەیوەندیەکان پێشوازیان لێکرد.
سه‌ردانەکە به‌مه‌به‌ستی گەیاندنی سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوو بە ڕێکخراوی ناوبراو لەبەرامبەر پشتیوانیكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له ڕێگه‌ی نۆژەنکردنەوەی بیناو دابینکردنی پێداویستیەکان و هاوکاری کردنی گەنجان.
|